کێشە لە ریاڵ مەدرید؛ ڤینیسیۆس بۆ فلۆرەنتینۆ پێرێز: یان من یان ئەلۆنسۆ

#ریاڵ مەدرید#ڤینیسیۆس#فلۆرەنتینۆ پێرێز#ئەلۆنسۆ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری بەرازیلی، واژۆکردنی گرێبەستی نوێی ریاڵ مەدریدی بە لابردنی چابی ئەلۆنسۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەدا بەستووەتەوە.
Primary Asset

سبەی

ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری بەرازیلی، واژۆکردنی گرێبەستی نوێی ریاڵ مەدریدی بە لابردنی چابی ئەلۆنسۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەدا بەستووەتەوە.

ئارانسی دیفینسا سەنتراڵی ئیسپانی لەسەرچاوەکانیوە زانیویەتی، گرژییەکی نوێ لە ریاڵ مەدرید، تایبەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر سەریهەڵداوە، بەو پێیەی لە گفتوگۆکانی نوێوانیاندا ئەستێرە بەرازیلیەکە راستەوخۆ بە فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی راگەیاندووە، تا ئەلۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدریدا بێت، گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە.

سەرئێشەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ پێرێز

ڤینیسیۆس لە شێوازی کارکردنی چابی ئەلۆنسۆ ناڕازییە، چونکە راهێنەرە ئیسپانییەکە بەهۆکاری دابەزینی ئاستی دەزانێت، هاوکات هەستی بەوە کردووە کە لەلایەن ئەلۆنسۆوە وەکو پێویست رێزی لێنەگیراوە.

هێرشبەرە بەرازیلییەکە رۆڵی لە ریاڵ مەدرید کەمبووەتەوە و ئێستا کیلیان ئێمباپێ بووە بە رووخساری سەرەکی یانەکە، ئەوەش نیگەرانییەکانی ڤینیسیۆسی زیاتر کردووە.

پێرێز لە دۆخێکی سەختدایە

فلۆرەنتینۆ پێرێز خۆی لە دۆخێکی سەختدا بینیوەتەوە، چونکە لەلایەک دەیەوێت بەگرێبەستێکی درێژخایەن پارێزگاری لە ڤینیسیۆس بکات، لەلایەکی دیکەوە نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆدا تێکبدات. لەسەر ئەو پرسە دیفینسا سەنتراڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەزمونەکان دەریانخستووە، سەرۆکی ریاڵ مەدرید پشتی راهێنەری یانەکەی لە بەرامبەر ئەستێرەکاندا بەرنەداوە.

گرێبەستی ئێستای ڤینی لەگەڵ ریاڵ مەدرید تا  2027ەو ئەگەر کێشەکەی نێوانیان چارەسەنەکرێت، ئەوا هێرشبەرەکە لە هاوینی ئەو ساڵەدا دەتوانێت بە بێ بەرامبەر بچێتە یانەیەکی دیکەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی