رێکخراوی تەندروستی هۆشداریی دەدات لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی سیل

#رێکخراوی تەندروستی#نەخۆشی#سیل#بڵاوبونەوە#ئاسیا#ئەفەریقا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی دا، هێشتا نەخۆشی سیل وەک بەربڵاوترین درم و نەخۆشی گواستراوە مەترسیدارە و ساڵی رابردوو بەهۆیەوە 1.23 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە.
Primary Asset

سبەی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی دا، هێشتا نەخۆشی سیل وەک بەربڵاوترین درم و نەخۆشی گواستراوە مەترسیدارە و ساڵی رابردوو بەهۆیەوە 1.23 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی کردەوە، هەوڵەکان و پێشکەوتنەکان وەک پێویست نین بۆ روبەڕوبوونەوە و رێگریی لە نەخۆشی سیل.

بەپێی راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهان، ساڵی 2023 رێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی سیل 3% کەمیکردووە، بەڵام ساڵی 2024 دوای تۆمارکردنی زیاتر لە 10.7 ملیۆن توشبووی نوێ رێژەی گیانلەدەستدان بە رێژەی 2% زیادی کردووە، لەو ژمارەیش 5.8 ملیۆن کەسیان پیاو و 3.7 ملیۆن ژن و 1.2 ملیۆن منداڵ بوون.

رێکخراوی تەندروستی بڵاوی کردەوە، ئەو نەخۆشییە بەکترییە هێرش دەکاتە سەر سییەکان، توانای خۆپاراستن و چارەسەری هەیە، زیاتر لە رێگەی هەوا و کۆکە و بەرکەوتن بە توشبوو دەگوێزرێتەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی چواریەکی دانیشتوانی جیهان هەڵگری بەکتریای سیلن، بەڵام نیشانەکانی توشبوونیان بە تەواوەتی لێدەرنەکەوتووە.

تیریزا کاساییڤا، بەرپرسی بەرنامەی سیل لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان لە ساڵی رابردوودا زیادی کردووە، دوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، نەخۆشییەکە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە، بەڵام بەهۆی کەمی پاڵپشتی داراییەوە نەتوانراوە وەک پێویست رێگریی لێبکرێت. ساڵی 2024 تەنها 5.9 ملیار دۆلار بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە تەرخانکراوە، لەکاتێکدا بۆ ساڵی 2027 پێویستیان بە 22 ملیار دۆلار هەیە.

بەپێی راپۆرتەکە، هەشت وڵاتی ئاسیا و ئەفەریقا، سێ لەسەر چواری توشبووانی سیل پێکدەهێنن بە رێژەی 66%، هندستان بە رێژەی 25% لە پلەی یەکەمدایە، دوای ئەو ئیندۆنیسیا بە رێژەی 10%، فلیپین 6.8%، چین 6.5%، پاکستان 6.3%، نەیجیریا 4.8%، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات 3.9% و لە ریزبەندی کۆتاییش بەنگلادیش بە ریژەی 3.6%.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: پێشکەوتنی باش لەبارەی روبەڕوبونەوەی سیل بەدەستهاتووە، بەڵام هێشتا وەک پێویست نییە، گیانلەدەستدانی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ساڵانە بەو نەخۆشییە، نیشانەی ئەوەیە، خۆپارێزییەکان وەک پێویست نین لەوبارەیەوە.

وقال مدير منظمة الصحة العالمية، تيدروس أدهانوم غيبريسوس، إن التقدم المحقق في هذا المجال يعد مشجعا، لكنه ليس كافيا، معتبرا أن "استمرار وفاة أكثر من مليون شخص سنويا بمرض يمكن الوقاية منه أمر ’غير مقبول‘".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی