ترلیۆنێرى بێ ماڵ و حاڵ؛ نهێنییەکانى ژیانى ئیلۆن مەسک

#ئیلۆن مەسک
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ئیلۆن مەسک خاوەنی فڕۆکە و کۆمپانیاى ئۆتۆمبێلی ناوازەیە و لە خانوویەکی بچووکی 37 مەتریدا دەژی
Primary Asset

سبەى

ژیانى ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان رەنگدانەوەی سامانە زۆرەکەی نییە، جلوبەرگی سادە لەبەردەکات و لەکۆشکى شاهانەدا ناژی بەڵکو لە خانویەکى 37 مەتریدا ژیان بەسەردەبات و زۆربەى کاتیش لەماڵى هاوڕێکانى دەمێنێتەوە.

مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، ماوەی چوار ساڵە لە خانوویەکدا دەژی کە نرخەکەی 50000 دۆلارە، واتە پێنج دەفتەر دۆلار.

ئەو رۆژانە ملیارەها دۆلار کۆدەکاتەوە و بە فڕۆکەى تایبەت گەشت دەکات. ژمارەی پارەکانی هێندە خەیاڵییە گەیشتووە بە یەک تریلیۆن دۆلار. 

هاوسەرى پێشووی کە دایکی سێ منداڵیەتی لە کۆی 14 منداڵەکەی. لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2022دا رایگەیاندبوو، مەسک وەک ملیاردێرێک ناژی، بەڵکو هەندێکجار ژیانى وەک ئەوە وایە لە ژێر هێڵی هەژاریدا بژی. 

ئاشکراشیکردووە کە جارێکیان داوای لێکردووە دۆشەکێکی نوێ بکڕێت، دوای ئەوەی کونێکی لە دۆشەکەکەیدا بەدی کردووە، بەڵام ئەو رەتیکردەوە.

ژیان لە خانوویەکی بچووکدا

لە ساڵی 2019دا لەگەڵ گەشەسەندنی سامانەکەى، ئیلۆن ماسک بڕیاریدا وەبەرهێنان لە بواری خانووبەرەدا بکات. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەو کاتەدا بڵاویکردەوە کە مەسک 100 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ حەوت خانووی لە تەنیشت یەکتر لە شاری بێلایر لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. بەڵام تەنها ساڵێک دواتر، مەسک رایگەیاند خانووی زۆر بارگرانییە و سەرجەمیانی بە 128 ملیۆن دۆلار فرۆشت. 

لە ساڵی 2021 ەوە لە خانوویەکی بچووکدا دەژی، کە رووبەرەکەی تەنها 37 مەتر چوارگۆشەیە و نرخەکەشی 50000 دۆلارە. سەرەڕاى ئەوە کە خانووەکە بەناوی خۆیەوە نییە، بەڵکو بە ناوی کۆمپانیای سپەیس ئێکس تۆمارکراوە و دەکەوێتە ویلایەتی تەکساس. خانووەکە بەشێوازی کابینە دروستکراوە و پێکهاتووە لە ژوورێکی دانیشتنی بچوک و ژوری نوستن و چێشتخانە و گەرماو.

بەڵام بۆ منداڵەکانی جیاوازە و دەستکراوەن، چونکە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی بۆ کڕیوون کە 4400 مەتر چوارگۆشەیە و بەهاکەی 35 ملیۆن دۆلارە. مەسک دەڵێت دەیەوێت هەموویان لە نزیکی یەکتر بمێننەوە و دووپاتیشدەکاتەوە، کە سەرپەرشتی پەروەردەکردنیان دەکات و زۆرترین کات لەگەڵیاندا بەسەردەبات.

بێ ماڵ و حاڵ

کاتێک ئیلۆن ماسک گەشت دەکات بۆ دەرەوەی ویلایەتی تەکساس، بە تایبەتی بۆ باکووری کالیفۆرنیا،  لە ماڵی هاوڕێکانیدا دەمێنێتەوە. خۆشی باسی لەوە کردووە، کاتێک دەچێتە سانفرانسیسکۆ کە زۆربەی کارگەکانی تێسلای لێیە، دەچێتە ماڵی هاوڕێکانی.

ئەم رەفتارە زیاتر لە 10 ساڵە تایبەتمەندی ئەو تریلیۆنێرەیە. لە ساڵی 2015 لاری پەیج بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای گووگڵ، ئیلۆن مەسکی بە کەسێکی بێ ماڵ و حاڵ ناوبرد و  وتی ناوێریت ئیمەیڵ بۆ مەسک بنێریت، چونکە رەنگە بڵێت نازانم ئەمشەو لە کوێ بخەوم، دواتر بپرسێت ئایا دەتوانم ئەمشەو لە ماڵتان بمێنمەوە؟.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی