ڤایرۆسێک هەڕەشە لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەکات

#ڤایرۆس#ئاسایشی ئەلیکترۆنی#ئەندرۆید
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • شارەزایانی تەکنەلۆجیا و ئاسایشی ئەلیکترۆنی هۆشداریی دەدەن، ڤایرۆسێکی نوێ هەڕەشە لە سیستمی ئەندرۆید دەکات و مەترسی لەسەر بەکارهێنەرانی دروست دەکات
  • ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا و ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوەتەوە و مەترسی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە
Primary Asset

سبەی

شارەزایانی تەکنەلۆجیا و ئاسایشی ئەلیکترۆنی هۆشداریی دەدەن، ڤایرۆسێکی نوێ هەڕەشە لە سیستمی ئەندرۆید دەکات و مەترسی لەسەر بەکارهێنەرانی دروست دەکات. ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا و ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوەتەوە و مەترسی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە.

رۆژی هەینی (21ـی تشرینی دووەمی 2025) شارەزایانی تەکنەلۆجی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی هۆشدارییاندا، ڤایرۆسێکی نوێ پەرەیپێدراوە و سیستمی ئەندرۆید دەکاتە ئامانج و بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

ڤایرۆسە نوێیەکە بە ناوی باڵندەی (Sturnus) ناونراوە، بەوە دەناسرێتەوە توانایەکی بێپێشینەی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ئامێرانەی بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن، توانای چوونە ناوەوەی سیستمەکەی هەیە و دەتوانێت زانیاریی و داتاکان کۆنترۆڵ بکات.

شارەزایانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بڵاویان کردەوە، ڤایرۆس نوێیەکە توانای هەیە سەرجەم زانیارییە هەستیارەکان کۆنترۆڵ بکات، گفتوگۆ و نامەکانی ناو ئەپڵیکەیشنەکانی وەتسئەپ، تێلیگرام و سیگناڵ ببات وشەی نهێنی و تێپەڕی ئەپڵیکەیشن و پرۆگرامەکان ببات، بەبێ ئەوەی کۆدی نهێنی مۆبایلەکان بگۆڕێت یان بشکێنێت.

ئامانجی ڤایرۆسە نوێیەکە زانیارییەکانی پەیوەست بە سیستمی بانکی و داتاکانی ناو مۆبایلە لەرێگەی روپەری سەرەکییەوە. بە ساختە دەچێتە ناو ئامێرە زیرەکەکان کە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن و زانیارییەکانی بەکارهێنەرەکان کۆدەکاتەوە.

ڤایرۆسی (Sturnus) توانای هەیە لە دورەوە کۆنترۆڵی تەواوەتی ئامێرە توشبووەکە بکات، بەربەستەکان لابدات و خۆی وەک نوێکردنەوەی پرۆگرامی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان نیشان بدات، بۆ ئەوەی بە ساختە سیستمەکە کۆنترۆڵ بکات.

شارەزایانی بوارەکە رایانگەیاندووە: ئەو هێرشە ئێستا بۆ سەر سیستمە داراییەکانی باشور و ناوەڕاستی ئەوروپا و ئاسیا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت ڤایرۆسەکە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان چالاک بێت.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی