خواردنەوەی ئاوی پرتەقاڵ بۆ ماوەی دوو مانگ چی لە جەستە دەکات؟

یەک کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵ لە بەیانیان رۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگ، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە چالاکیی جینەکانی ناو خانەکانی سیستمی بەرگری لەش
Primary Asset

سبەى

خواردنەوەی تەنیا پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵ لە بەیانیاندا تەنها خوویەکی خۆراکی سادە نییە. بەڵکو سیستمی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە و بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێکە بۆ رێکخستنی شەکر و پەستانی خوێن و هەوکردن کەمدەکاتەوە. 

توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی پرتەقاڵ ئەنجامدراوە، کە لە رۆژنامەی ساینس ئەلێرت بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵ لە بەیانیان رۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگ، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە چالاکیی جینەکانی ناو خانەکانی سیستمی بەرگری لەش. ئەو خانانەی پەیوەندییان بە رێکخستنی پەستان و شەکری خوێن، هەروەها کەمکردنەوەی هەوکردن و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.

ئەم توێژینەوە لەگەڵ توێژینەوەکانی پێشوو لەوەدا هاوڕان، کە خواردنی رۆژانەی ئاوی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی پەستانی خوێن، بەتایبەتی لەکەسە بەتەمەنەکاندا.

هاوکات 15 توێژینەوەى دیکە پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە خواردنی ئاوی پرتەقاڵ بە بەردەوامی، ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە و ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، کە دوو هۆکاری سەرەکین بۆ گەشەکردنی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ.

جگە لەوەش ئاوی پرتەقاڵ پێکهاتەی بەکتریاکانی ریخۆڵە باشتر دەکات. بە تایبەتی ئەو بەکتریایانەی کە ترشە چەورییەکان ( سوودبەخشن بۆ رێکخستنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردن) بەرهەم دەهێنن. 

لە کاتێکدا میوەی تەواو بە باشترین بژاردە دەمێنێتەوە، بەڵام ئاوی پرتەقاڵی سروشتی دەتوانێت بەشێکی سودبەخش بێت لە خۆراکەکەتدا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی