عێراق حیزبوڵڵا و حوسییەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە

#عێراق#تیرۆر#حیزبوڵڵا#حوسییەکان
یەک کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 41 خولەک نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • عێراق بە فەرمی 76 کەس و 24 گروپی خستووتە لیستی تیرۆرەوە، گروپی حوسییەکانی یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنانی لەناو ئەو لیستەدا کە وەک پاڵپشتی تیرۆر ناسێنراون.
Primary Asset

سبەی

عێراق بە فەرمی 76 کەس و 24 گروپی خستووتە لیستی تیرۆرەوە، گروپی حوسییەکانی یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنانی لەناو ئەو لیستەدا کە وەک پاڵپشتی تیرۆر ناسێنراون.لە لیستەکەدا ناوی ئەبو محەمەد جۆلانی وەک سەرۆکی دەستەی تەحریری شام گۆڕدراوە بۆ ئەحمەد حسێن شەرع.

لە ژمارە 4848ـی وەقایعی عێراقی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی کانونی یەکەمی 2025) دەرچووە، پااڵپشتی بە بڕیارەکانی لیژنەی بلۆککردنی پاڵپشتی تیرۆر لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە، ناوی 76 کەس و 24 گروپی جیاواز خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

بەپێی بڕیارەکە لیستی پاڵپشتیکارانی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە نوێکراوەتەوە، پشتبەستن بە راپۆرتی لیژنەی بلۆککردنی دارایی و پەیوەست بە نوێکردنەوەی ناوی کەسایەتی و گروپەکانی پاڵپشتی تیرۆر و پارەدارکردنیان.

بەپێی بڕیارەکە ناوی ئەبومحەمەدی جۆلانی هەموارکراوەتەوە بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا، کە پێشتر سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بووە، ئەوەش پاڵپشت بە بڕیاری لیژنەی سزادانی بەرپرسانی داعش و قاعیدە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لیستی ئەو رێکخراوانەی لەلایەن عێراقەوە وەک تیرۆریست ناسێنراون
 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی