کالیسیۆم یەکێکیانە؛ ئەو تەواوکەرە خۆراکیانەی باشترە پێش خەوتن لێیان دوربکەویتەوە

#کالیسیۆم#تەواوکەری خۆراکی
19 ڕۆژ لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • رەنگە زۆربەمان خواردنی ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکییەکان لە کاتی شەودا بەدروست بزانین، بەڵام هەندێک لە تەواوکەرە خۆراکییەکان باشترە لە شەودا نەخورێن و خواردنیان بخرێتە کاتێکی دیکەوە.
Primary Asset

سبەی

رەنگە زۆربەمان خواردنی ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکییەکان لە کاتی شەودا بەدروست بزانین، بەڵام هەندێک لە تەواوکەرە خۆراکییەکان باشترە لە شەودا نەخورێن و خواردنیان بخرێتە کاتێکی دیکەوە.

بەپێی پێگەی تەندروستی Good Housekeeping خواردنی هەندێک لە تەواکەرە خۆراکییەکان پێش خەوتن، بۆ گەدە قورسە و خەوتنیش تێکدەدات. لە بەرامبەریشدا هەندێک لە کانزا و ڤیتامینەکانی دیکە، دەتوانن خەوتن باشتر بکەن. 

ڤیتامین B12

هانا هۆلزوم پسپۆڕی خۆراک دەڵێت "ڤیتامینەکانی B بە تایبەت B12 رۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی وزە و کارکردنی دەمارەکان، بۆیە باشتر وایە لە بەیانیاندا بیانخۆیت".

هاوکات نزمی و بەرزی B12 پەیوەندی بە کەمخەویەوە هەیە، رێگای دروست ئەوەیە دڵنیابیت لەوەی کە ڤیتامین B12 ی پێویست وەردەگریت.

کالیسیۆم

خواردنی تەواوکەری خۆراکی کالیسیۆم پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێکدانی خەوتن، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵمژینی مەگنیسیۆم (کانزایەکە یارمەنی خەوتن دەدات) دەبێت. باشتر وایە پابەند بیت بە رێژەی پێشنیارکراوی رۆژانەی تەواوکەری کالیسیۆم، نزیکەی 700 میلیگرامە بۆ کەسانی سەرو تەمەن 19 ساڵ. هەروەها وەرگرتنی کالیسیۆم لە سەرچاوە خۆراکییەکانەوە بەسوودترە. لێکۆڵینەوەکان لەسەر کاریگەرییەکانی سەرچاوەی کالسیۆمی خۆراکی وەک شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەسەر خەو، باس لەوە دەکەن، کە دەتوانن کوالێتی خەو باشتر بکەن.

ڤیتامینە جۆراوجۆرەکان

بەو پێیەی زۆربەی تەواوکەرە خۆراکییە جۆراوجۆرەکان ڤیتامینەکانی وەکو کالیسیۆم و B لەخۆدەگرن، باشتر وایە پێش خەوتن نەخورێن. هانا هۆلزوم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەندێک لە ڤیتامینەکان لە چەوریدا دەتوێنەوە، بۆیە باشترە لەگەڵ ژەمەکاندا بیانخویت، نەک پێش خەوتن.

ئەو تەواوکەرە خۆراکیانەی یارمەتی خەوتن دەدەن 

لە کاتێکدا هەندێک لە تەواوکەرە خۆراکییەکان نابێت پێش خەوتن بخورێن، بەڵام هەندێکی دیکەیان بە پێچەوانەوە باشترە لە شەواندا بەکاربهێنرێن. 

مەگنیسیۆم

مەگنیسیۆم کانزایەکە یارمەتی خەوتن دەدات. توێژینەوەیەکی ساڵی 2024 لەسەر مەگنیسیۆم دەریخستووە، خواردنی مەگنیسیۆم دوو کاتژمێر پێش خەوتن، کوالیتی خەو، باری دەروونی، وزە، وریایی و چالاکیی رۆژانە و باشتر دەکات. 

ڤیتامین سی

ڤیتامین سی لە خوێندا پەیوەندی بە باشتر خەوتنەوە هەیە. توێژینەوەکان بەگشتی پشتڕاستیدەکەنەوە، خواردنی رۆژانەی 132 بۆ 191 میلیگرام ڤیتامین سی، یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی خەو. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی