لەنێوان ئاوی سارد و ئاوی گەرم کامیان باشترە بۆ شۆردنی دەموچاو؟

#
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • لە رێگەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیاوە پێشنیازی شۆردنی دەموچاو بە ئاوی گەرم یان سارد دەکرێت. بەڵام توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە ئاوی گەرم زیانی بۆ پێست دەبێت، بەتایبەتی ئەو کەسانەی، کە هەستیاریان هەیە یان تووشی زیبکە بوون. ئاوی ساردیش هەرچەندە هەوکردنی پێست کەمدەکاتەوە، بەڵام دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی چەوری پێست. واتە زیانەکانی لە سودەکانی زۆرترە.
Primary Asset

سبەى

بۆ پاراستنی پێست، زۆرێک بە ئاوی سارد دەموچاویان دەشۆن، لە بەرامبەردا زۆرێکی دیکە ئاوی گەرم بە گونجاو دەزانن. بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە، شۆردنی دەموچاو بە ئاوی شلەتێن باشترین بژاردەیە. 

ئەکادیمیای ئەمەریکی بۆ نەخۆشییەکانی پێست، پێشنیازی شۆردنی دەموچاو بە ئاوی شلەتێن دەکات، لە بری ئاوی سارد و ئاوی گەرم.

پێگەی تەندروستی هێڵسیش دووپاتیکردووەتەوە، کە رێگا دروستەکە بۆ پاراستنی پێستی دەموچاو، شۆردنییەتی بە ئاوی شلەتێن دووجار لە رۆژێکدا، لەگەڵ بەکارهێنانی پاککەرەوەیەک (سابون)ی گونجاو بۆ جۆری پێستت. 

لە رێگەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیاوە پێشنیازی شۆردنی  دەموچاو بە ئاوی گەرم یان سارد دەکرێت. بەڵام توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە ئاوی گەرم زیانی بۆ پێست دەبێت، بەتایبەتی ئەو کەسانەی، کە هەستیاریان هەیە یان تووشی زیبکە بوون.  ئاوی ساردیش هەرچەندە هەوکردنی پێست کەمدەکاتەوە، بەڵام دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی چەوری پێست. واتە زیانەکانی لە سودەکانی زۆرترە.

پسپۆرانی پێست بەتایبەتی ئەوە دووپاتدەکەنەوە، کە شۆردنی دەموچاو بە ئاوی گەرم، جگەلەوەی سودی نییە، رەنگە ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە پێست.

زیانەکانی شۆردنی دەموچاو بەئاوی سارد و ئاوی گەرم:

ئاوی سارد پێستی دەموچاو بە تەواوەتی پاکناکاتەوە و کاریگەر نییە لە لەناوبردنی بەکتریاکانی پێست. زیانی بۆ پێستی هەستیار هەیە و پاشماوەی ماکیاج لە ئافرەتاندا بەجێدەهێڵێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی پێست.

هەروەها شۆردنی دەموچاو بە ئاوی گەرم، دەبێتەهۆی خورانی پێست و زیبکە و وشکبوونەوە و تێکچوونی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی