لەتیف رەشید: ئیسرائیل هۆکاری قەیرانەکانی ناوچەکەیە و هێرش بۆ سەر تاران هێرشە بۆ سەر عێراق

#سەرۆک کۆمار#عێراق#ئێران#ئیسرائیل
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: هەر رێگرییەک بۆ ئێران بە هێرش بۆ سەر عێراقی دادەنرێت، ئیسرائیلیش بە هۆکاری سەرجەم قەیرانەکانی ناوچەکە دەزانێت و داوای هاریکاریی نێوان تاران و بەغداد دەکات.
Primary Asset

مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق

سبەی

سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: هەر رێگرییەک بۆ ئێران بە هێرش بۆ سەر عێراقی دادەنرێت، ئیسرائیلیش بە هۆکاری سەرجەم قەیرانەکانی ناوچەکە دەزانێت و داوای هاریکاریی نێوان تاران و بەغداد دەکات.

لە پەراوێزی کۆنفرانسی "ئاشتی و متمانە" لە شاری عشقئابادی پایتەختی تورکمانستان بەڕێوەدەچێت، لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبونەوە، تیادا لەتیف رەشید رایگەیاند: هەر رێگرییەک روبەڕوی ئێران ببێتەوە وەک هێرش بۆ سەر عێراق دادەنرێت، ئێران گرنگترین دراوسێی عێراقە، ئاسایشی هەردوو وڵات پێکەوە بەستراونەتەوە، پاڵپشتی بەردەوامی ئێران بۆ حکومەتی گەلی عێراق جێگای پێزانینمانە.

ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاوی کردەوە، سەرۆک کۆماری عێراق دژی ئەو دەستدرێژییانەی کیانی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین و وڵاتانی ناوچەکە وەستاوەتەوە، بە تایبەتی دژی ئێران و داوای کردووە هەڵوێستی روون و یەکلاکەرەوە پیشانبدرێت دژی ئەو هێرشانە.

سەرۆک کۆماری عێراق وتوویەتی: "قەوارەی زایۆنی هۆکاری سەرەکی قەیرانەکانی ناوچەکەیە، نەک تەنها لە رێگەی دەستدرێژی سەربازییەوە پەیوەندییەکان تێکدەدات، بەڵکو لە ڕێگەی هەڵسوکەوتەکانی لە بواری بازرگانی و ئابوورییەوە بەردەوامە کە ڕێگری لە پەیوەندییە بنیاتنەرەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەکات."

لەتیف رەشیدا بەپێویستی زانیوە وڵاتانی ناوچەکە و لە پێشیانەوە عێراق و ئێران هەڵمەتێکی بە هێز و کارا دەستپێبکەن لەناو وڵاتانی ئەوروپی و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستەکانیان بە روونی دژی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە.

فراوانکردنی هەماهەنگی ئاسایش، ئابوری، بازرگانی، پیشەسازی، زانستی و رۆژشنبیری نێوان تاران و بەغدادی بە گرنگ زانیوە، داوایکردووە ئەزموون و تواناکان ئاڵوگۆڕ بکرێن و سەردانی شاندەکانی هەردوو وڵات چڕبکرێنەوە بۆ هەمانگی زیاتری نیێوانیان.

لەبەرامبەردا مەسعود پزشکیان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنە گەرم و گوڕ و ئاشتیانە و دوور لە کێشەکانی لە عێراق کردووە و هیوا خوازبووە رۆڵی هەبێت بلە پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی بەهێز بۆ بەرەوپێشبردنی عێراق.

پزشکیان جەختی لەسەر پێویستی قوڵکردنەوەی پەیوەندی نێوان خاوەنکار و زانکۆ و پیشەسازیی نێوان هەردوو وڵات کردووەتوە و رایگەیاندووە: وەبەرهێنانی هاوبەشی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی سەرسنوور کاری لە پێشینەی وڵاتەکەیەتی.

سەرۆک کۆماری ئێران وتوویەتی: ئێران هەست بە نزیکی و خۆشەویستی و برایەتییەکی بەهێز دەکات بەرامبەر حکومەت و گەلی عێراق، پێداگرن لەسەر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی هەمانگی نێوان هەردوولا لەسەرجەم بوارەکاندا.

پزیشکیان رایگەیاندووە: پێکەوەبەستی هێڵی ئاسنینی نێوان هەردوو وڵات  هەنگاوێکی پێویستە، تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوان بەسرە و شەلامیجە کاری لەپێشینەی تارانە لەم قۆناغەدا.

لەبارەی رۆڵی ئیسرائیلەوە، پزکشیان رایگەیاندووە: ئەو قەوارەیە رێگرە بە باشکردن و پێکەوەبەستنی زانستی، رۆشنبیری، ئابوری، سیاسی و پیشەسازی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و هەوڵی نانەوەی شەڕی نەتەوەیی و مەزهەبی دەدات. 

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەپویستی زانیوە روبەڕوی ئەو سیاسەتانە ببنەوە بە فراوانکردنی هاریکاری، هەماهەنگی وەبەرهێنانی هاوبەش، چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕەکان لەهەر بوارێکدا بۆ نزیککردنەوەی گەلانی ناوچەکە. وتوویەتی: "هەر دابەشکاری و ناکۆکییەک خزمەتی پلانەکانی دوژمن و لە پێشیانەوە قەوارەی زایۆنی دەکات، بۆیە پیوستە دووربکەونەوە لە ئاڵۆزییەکان".

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردووەتەوە، چالاککردنی دیپلۆماسی کاریگەر دەتوانێت دەنگی گەلانی ناوچەکە کە داوای مافەکانیان دەکەن بگەیەنێتە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و "گوێی کەڕ"ی ئەوروپییەکان و ئەمەریکییەکان.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی