گەورەترین ماری جیهان بە مرداربووەوی دۆزرایەوە

#گەورەترین مار لە جیهان#بەڕازیل#ئەمازۆن
یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • تەنها دوای چەند هەفتەیەک لە بینینی، گەورەترین مار لە جیهان کە درێژییەکەی نزیکەی هەشت مەترە، لە دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن لە بەڕازیل بە مرداربووەوی دۆزرایەوە.
Primary Asset

وێنەی ماری سەوزی باکور، وێنە: Independent

سبەی

شەش هەفتە لەمەوبەر تیمێک کە لە ژمارەیەک توێژەر پێک هاتبون لە کاتی ئامادەکارییەکان بۆ بەرنامەی Disney+ series Pole to Pole with Will Smith  لە کەناڵی National Geographicئەم جۆرە مارەی ئاناکۆندا'یان لە ڕوباری فۆرمۆزۆ لە ناوچەی بۆنیتۆ لە ویلایەتی ماتۆ گرۆسۆ دۆ سول لە باشوری بەڕازیل بینیبوو.

ئەم جۆرە مارە سەوزەی باکور کە درێژیەکەی نزیکەی هەشت مەترە، کێشی نزیکەی 200 کیلۆگرامە و کاسەری سەری هێندەی کاسەسەری مرۆڤە. 

هەرچەند بانگەشەی ئەوەیش بکرێت کە مارەکە لەوانەیە کوژرابێت، لای خۆیەوە توێژەری هۆڵەندی، ئانا جوڵیا ئاماژە بەوە دەدات بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربونەوەی مارەکە. 

لای خۆیشیەوە پڕۆفیسۆر فرێیک ڤونک نیگەرانیی خۆی لە مرداربونەوەی مارەکە دەربڕیوە و دەڵێت: "ئەو جۆرە مارە وەک پۆڵا بەهێز بوو و توانیبوی لە ژیاندا بمێنێتەوە و چەندین ساڵ بوو لە دەوروبەری ئەو ناوچەیە دەژیا. ئەوەی من بیزانم زۆر تەندروستباش بوو، مرداربونەوەی ئەو مارە گەورەیە زیانێکی زۆر بە فرەزیندەیی دەگەیەنێت لە ناوچەکە".

فرێیک ڤونک ئاماژەی بەوە داوە کە هەرچەند باس لەوە دەکرێت مارەکە کوژراوە، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەوە ڕاستە یان نا و دەڵێت: "بە وردی لە هۆکاری مرداربونەوەی مارەکە دەکۆڵدرێتەوە. لەوانەیشە بە هۆی ڕوداوێکی سروشتییەوە مرداربوبێتەوە".

دوای بینین و توێژینەوە لەسەر ئەو جۆرە مارە توێژەر لە زانکۆی کینوزلەند، برایان فرای گوتی: "قەبارەی ئەم جۆرە مارە لە دەرەوەی چاوەڕوانییەکانە. یەکێک لەو ئاناکۆندا مێیانەی توشی بوین 6.3 مەتر درێژ بوو".

چەند ڕاپۆرتێکیش لەسەر زاری خەڵکی ڕەسەنی وارانی'یەوە ئاماژە بەوە دەدەن ژمارەیەک ئاناکۆندایای دیکە هەن کە 7.5 مەتر درێژ و کێشیان 500 کیلۆگرامە. 

دۆزینەوەی ئەم جۆرە نوێیەی ئاناکۆندا لە گۆڤاری زانستیی Diversity بڵاو کرابویەوە و ئاماژە بەوە درابوو نزیکەی 10 ملیۆن ساڵ لە ئاناکۆندای سەوزی باشور -پێشتر دۆزراوەتەوە- جیا بوەتەوە و بە ڕێژەی لە سەدا 5.5 لە ڕوی بۆماوەوە لە ئاناکۆندای سەوزی باشور جیاوازە.

دەتوانن لە ڕێگای کردنەوەی ئەم بەستەرەوە https://www.sbey.net/news/9b652bbc-b5f0-4916-9e7d-94485025bc78 زانیاریی زیاتر وەربگرن لەسەر ئەو مارە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی