دەنگدەرێکی تایبەت لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران
سبەی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی، ژمارەی دەنگدەران، ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە (11ـی تشرینی دووەمی 2025) بەڕێوەدەچێت، کۆی گشتی دەنگدەران21.404.291 دەنگدەرە دابەش بوون بەسەر دەنگدەرانی تایبەت و گشتی و ئاوارەکاندا.
ژمارەی دەنگدەرانی گشتی 20.063.773 دەنگدەرە، دابەش کراون بە 8.703 ناوەندی دەنگدان کە 39.285 وێستگە لە خۆدەگرن.
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت 1.313.980 دەنگدەرە، دابەش کراون بەسەر 809 ناوەندی دەنگدان کە 4.501 وێستگە لە خۆدەگرن.
ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەکان 26.538 دەنگدەرە، دابەش کراون بەسەر 97 ناوەند کە 321 وێستگەی دەنگدان لە خۆدەگرن.
کۆمسیۆنی باڵا هاوکات لەگەڵ ئەرکە سەرەکییەکەی، هەڵمەتێکی هاوتەریبی رێکخستووە بۆ بەشداری کردنی ژنان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگداندا.
نبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە: کۆمسیۆن بەراوردکارییەکی کردووە لە چالاکییەکانی پەیوست بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2021، بۆی دەرکەوتووە ژنان ئامادەییەکی باشتریان هەیە لە چالاکییەکاندا.
هۆکاری ئەوەشی گەڕاندوەتەوە بۆ چڕکردنەوەی هەڵەکانی کۆمسیۆن و هاوبەشەکانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، جەختی کردەوە کۆمسیۆن هەوڵی تەواو دەدات بۆ دروستکردنی هاوسەنگییەکی باش لە نێوان ژنان و پیاوان لەوبوارەدا و پاڵپشتی تەواوی ژنان دەکەن بۆ بەشداریی کارایان لە هەڵبژاردن و دەنگداندا.