ڕوهەڵات عەفرین: دەکرێت هەسەدە بکرێتە بناغەی سوپای داهاتووی سوریا

#ڕوهەڵات عەفرین#یەپەژە#هەسەدە#هەڤرین خەڵەف
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • فەرماندەی گشتی یەپەژە رایدەگەیەنێت، دەکرێت مۆدێلی هێزەکانی سوریای دیموکرات بکرێتە بنەما و بناغە و کرۆکی پێکهێنانی سوپای داهاتووی سوریا. کە ئەرکی پارێزگارکارییکردنی نیشتیمان و سەرجەم پێکهاتەکانە.
Primary Asset

سبەی

فەرماندەی گشتی یەپەژە رایدەگەیەنێت، دەکرێت مۆدێلی هێزەکانی سوریای دیموکرات بکرێتە بنەما و بناغە و کرۆکی پێکهێنانی سوپای داهاتووی سوریا. کە ئەرکی پارێزگارکارییکردنی نیشتیمان و سەرجەم پێکهاتەکانە.

ڕوهەڵات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، نوێنەرایەتی مۆدێلێکی پێشکەوتوو دەکات بۆ سوپای داهاتوی سوریا، مۆدێلێک کە توانای بەرگریکردن لە وڵات و پاراستنی یەکێتییەکەی هەیە.

هەروەک پابەندبوونی یەپەژە و هەسەدەی بۆ بەرگرییکردن لە گەل و ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا "بە هەموو هەمەجۆرییە کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکانیانەوە" دووپاتکردەوە.

فەرماندەی گشتی یەپەژە، جەختی کردەوە، "ئەزموونی هەسەدە نوێنەرایەتی مۆدێلێکی دیموکراسی و گشتگیر دەکات، دەکرێت سوپای نیشتمانی داهاتووی سوریا لەسەری بونیات بنرێت."

ئەو وتانەی روهەڵات عەفرین لە وتارێکدا هات بە بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتی پارتی سوریای ئایندە پێشکەشی کرد.

مەراسیمەکە، لە شاری رققەی باکوری سوریا و بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی هەڤرین خەڵەف بەڕێوەچوو، کە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشدارییان تێدا کرد.

هەڤرین خەڵەف لە (12ـی تشرینی یەکەمی 2019) لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان حەسەکە و رققە، لەلایەن چەکدارانی ئەحرار شەرقیە تیرۆر کرا کە گروپێکی چەکداری سوریی توندڕەوی سەر بە تورکیان بە سەرۆکایەتی ئەبو حاتەم شەقرە.

بەهۆی تیرۆرکردنی هەڤرین خەڵەف و پاسەوانەکانییەوە، لەلایەن ئەمەریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام دوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی سوریا لەلایەن دەستەی تەحریری شامەوە، گروپەکە شەقرە بووەتە بەشێک لە سوپا و خۆیشی وەک فەرماندەی لیوا دامەزراوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی